سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/4/2016، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ژان ئیڤ لودریان وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا و شاندێكی یاوه‌ری كرد‌و وه‌زیری ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر هاریکاری سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه کرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخی ئه‌مڕۆی عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی " تیرۆر" و پلان و ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ به‌تایبه‌تی تاوتوێ كرا. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی ئازادكرنی مووسڵ و ڕۆڵی پێشمه‌رگه و هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له‌نێوان پێشمه‌رگه، سوپای عیراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كردەوە.
نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه " ئازادكرنی مووسل بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه و هه‌بوونی پلانێكی ڕوونی تۆكمه و دابه‌شكردنی ڕۆڵی هێزه به‌شداره‌كانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی به مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی؛ له قه‌ڵه‌م دا".
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخی پێشمه‌رگه و پێدوایستییه سه‌ربازی و داراییه‌كانی خرانه به‌ر باس و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ حكوومه‌تی فیدرالی عیراق هاوكاریی سه‌ربازی و داراییی پێشمه‌رگه بكات، هه‌روه‌ها داوای كرد فه‌ره‌نساش له ڕێگه‌ی خۆیه‌وه هه‌وڵ بدات ئه‌و یارمه‌تییه سه‌ربازییه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی ده‌درێنه عیراق، به‌شی هه‌رێمی كوردستانیان لێبدرێت و بگه‌نه پێشمه‌رگه. وه‌زیری به‌رگریی فه‌ه‌رنساش په‌یمانی دا كه ئه‌م داوایه بگه‌یه‌نێته سه‌رۆك ئۆلاند و لایه‌نه په‌یوه‌نداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕایگه‌یاند: دیسان مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو هاوكاریی سه‌ربازیی فه‌ره‌نسی ده‌گاته پێشمه‌رگه.