که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان رێگای سه‌ره‌کی که‌رکوک – سلێمانیان داخست

ئه‌مڕۆ 4/14 له‌ یادی 28 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال که‌سوکاری ئه‌و قوربانیانه‌ له‌به‌ر دواکه‌وتنی مووچه‌کانیان، به‌ خۆپیشاندان رێگای سه‌ره‌کی سلێمانی – که‌رکوکیان داخست.

که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌نفال ئه‌مسال یادی مه‌راسیمی ئه‌نفالیان بایکۆتکرد، هاوکات به‌ خۆپیشاندان رێگای گشتی نێوان سلێمانی و که‌رکوکیان داخست.

که‌سوکاری ئه‌نفاله‌کان له‌مساڵدا ته‌نها مووچه‌یه‌کیان وه‌رگرتووه‌و هێشتا مووچه‌ی مانگی شوباتیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

ئه‌مساڵ یادی ئه‌نفال زیاتر شیوازی ناڕه‌زایه‌تی دژی حکومه‌تی هه‌رێمی به‌خۆوه‌ بینی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ و که‌سوکاری قوربانیان بایکۆتی یاده‌که‌یان کرد.



AM:11:49:14/04/2016