بەم هۆکارە كۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان دواخرا

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا دواخستنی كۆبوونەوەی سبەینێ‌ پەرلەمانی راگەیاند.

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاند: سبەینێ‌ شەممە (2016/4/16)، وەك بڕیار بوو كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان ببەسترێت، بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە ئەو دانیشتنە ئەنجام نادرێت.

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، كە لە سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمان و هومام حەمودی و ئارام شێخ محەممەد، جێگرانی سەرۆكی پەرلەمان پێكدێت، ئەمڕۆ داوایان لە پەرلەمانتارانی عێراق كرد، سبەینێ‌ ئامادەی دانیشتنێكی نائاسایی پەرلەمان بن.



PM:11:11:15/04/2016