مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیار لەسەر دوو پەرلەمانتارەكەی عێراق دەدات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیگەرانە لەوەی دوو پەرلەمانتاریان بەبێ پرسی ئەوان چوونەتە ناو کۆبوونەوەیەکەوە کە دواجار بەخراپ لەسەر کورد شکاوەتەوە.

دوای ئەوەی دوو پەرلەمانتاری یەکێتی دوێنێ چوونە نێو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ لادانی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی، کێشە دەکەوێتە نێو فراکسیۆنی یەکێتییەوە.

لەمبارەوە ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسی وتی "ئەو پەرلەمانتارانە بەدەنگی خەڵکی کوردستان چوونەتە پەرلەمان بۆیە دەبوو بەشدارییان لە دانیشتنی ئەو کودەتایەی پەرلەمان نەکردبایە".
وتیشی "بۆ وەرگرتنی ئیجرائات دەبێت مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیار بدات".




PM:11:12:15/04/2016