ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مامۆستایان دابه‌شده‌کرێت

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، دڵشاد عومه‌ر ڕایگەیاند " ئەمڕۆ دەست دەکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی ناو شاری سلێمانی".

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی به‌ سپی راگه‌یاند "ئەمڕۆ 4/19، مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی ناوشار دابەشدەکەین".


دوێنێ دوو شه‌ممه‌ مووچەی مامۆستایانی سنووری پەروەردەکانی دەرەوەی ناوشاری سلێمانی دابەشکراوە.
سه‌باره‌ت به‌ کاتی تاقیکردنه‌وهکانی کۆتایی ساڵ، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاشکرای کرد "دەوام لە خوێندنگاکاندا تا ڕۆژی ١٠ی ئایار بەردەوام دەبێت و تاقیکردنه‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد تا ئەو کاتە هەر چەندێک لە پرۆگرامەکانی خوێندنیان تەواوکردبێت ئەوا تاقیکردنەوەکان لەو بڕە پرۆگرامەدا ئەنجامدەدرێت.




AM:10:01:19/04/2016