پێنجشەممە موچەی چەندین وەزارەت دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حكومەتی هەرێمی رایگەیاند رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو موچەی چەندین وەزارەت‌و دەستە دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت:- ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 21/4/2016 مووچەی ئەو وەزارەت و دەستانەی لای خوارەوە دابەش دەكرێت.
1- وەزارەتی تەندروستی
2- وەزارەتی دارایی و ئابووری
3- وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان
4- وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
5- وەزارەتی پلان دانان
6- دەزگای مین
7- دیوانی چاودێری دارایی
8- دەستەی مافی مرۆڤ
9- دەستەی ژینگە
10-دەستەی دەسپاكی
11- دەستەی وەبەرهێنان
12-دەستەی گشتی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
13-كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی كوردستان




PM:04:17:19/04/2016