عادل نوری سکاڵا لەسەر گۆڕان و یه‌کگرتوو تۆمارده‌کات
پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: سکاڵا له دژی موسه‌نا ئه‌مین و هۆشیار عه‌بدوڵا-ش به‌رزده‌که‌مه‌وه چونکه تومه‌تیان خستۆته پاڵم".
دکتورعادل نوری، ئه‌ندامی مانگرتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ رۆژنیوز وتی: ئێمه سورین له‌سه‌ر مانگرتنمان و ئه‌مڕۆش دانیشتنێک ئه‌نجامده‌ده‌ین و ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵده‌بژێرێن.
عادل نوری، وتیشی: من و تاڤگه ئه‌حمه‌د خۆمان بۆهیچ پۆستیک کاندید ناکه‌ین رێگاش ناده‌ین پشکی کورد بۆکه‌سێکی تر بێت، ده‌بێت کوردێک ئه‌و پۆسته پڕبکاته‌وه.
ئه‌وئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بەرۆژ نیوزی وت: هه‌رچه‌نده لیستی سه‌در له مانگرتن کشانه‌وه، به‌ڵام په‌رله‌مانتاران به‌گریانه‌وه چونه ده‌روه ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری بۆ سه‌ر مانگرتوان دروستکردووه.
عادل نوری، راشیگه‌یاند:" به‌نده وه‌ک ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاکی ئه‌مڕۆ چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ئاشکراده‌که‌م وه له‌داگا سکاڵا له دژی موسه‌نا ئه‌مین، سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتوو و هۆشیار عه‌بدوڵا، سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، به‌رزده‌که‌مه‌وه چونکه تومه‌تیان خستۆته پاڵم".
PM:04:43:21/04/2016