وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری لە راگەیەندراوێکدا خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازاری 2016 بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئەو خشتەیەش سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی تائێستا مووچه‌ی مانگی سێیان وه‌رنه‌گرتووه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌یان پێده‌درێت.
بەپێی راگەیاندراوەکە ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 2016/4/24 مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی لای خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت:
1- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
2- وه‌زاره‌تی كاره‌با
3- وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاودێری
4- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێَ كردن
ڕۆژی دوو شه‌ممه و سێ شه‌ممه به‌رواری 25-2016/4/26 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژی چوار شه‌ممه 2016/4/27 مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی لای خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت:
1-وه‌زارتی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار
2-وه‌زاره‌تی ئه‌و قاف و كاروباری ئاینی
ڕۆژی پێنج شه‌ممه 2016/4/28 مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی لای خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت:
1-وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان
2-وه‌زاره‌تی داد
3- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن
4- وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
5- وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی
6- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
7- سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
8- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
دوای ته‌واو بوونی دابه‌ش كردنی مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه له سه‌ره‌وه دا ناویان هاتووه، ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌ش كردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه و شارستانی.