دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد
بە بەشداربوونی 173 پەرلەمانتار، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆكایەتی سەلیم جبوری دەستی پێكرد.
بەپێی زانیارییەكانی سپی دانیشتنەکەی ئەمرۆ لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و 173 ئەندام تیایدا بەشدارن. بڕیاریشە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادە بێت.
هاوکات پێشتر فراکسیۆنی ئەحرار ڕایگەیاند، بەشداری دانیشتنەکە دەکەن و داواکاری سەرەکییان پێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکراتە بۆ عێراق و وتیشی، پڕۆسەی چاکسازی بەئاڕاستەیەکی تردا براوە بۆیە ئەوان جەخت دەکەنەوە لەسەر چاکسازییەکان.
PM:01:57:26/04/2016