له باشووری که‌رکوک له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستی به‌هێرشکردووه بۆ سه‌ر گوندی به‌شیرو ئێستا گونده‌که گه‌مارۆ دراوه، هه‌رچی له باشیکه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ داعش هێرشی له‌و قۆڵه‌وه ده‌ستیپێکردو چه‌ند شه‌هیدێک هه‌یه.
وه‌ستا ره‌سوڵ به‌رپرسی میحوه‌ری باشووری که‌رکوک به سپی راگه‌یاند" به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هێزی پێشمه‌رگه به پاڵپشتی فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان ده‌ستیان به هێرشێکی به‌رفراوان کردووه بۆ سه‌رگوندی به‌شیرو تا ئێستا دوو گوند ئازادکراوه".
به‌رپرسی میحوه‌ری باشووری که‌رکوک ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که دوو گوند له‌و ده‌ڤه‌ره" مه‌زارع و ئه‌بو مه‌فره‌ج " ئازدکراون و پێشمه‌رگه نزیکبۆته‌وه له به‌شیر.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه ته‌رمی چوار چه‌کداری داعش له میدانی شه‌ڕه‌که که‌وتووه، دووانیان له‌ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دان.
له‌لایه‌کی تره‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له میحوه‌ری باشیک چه‌کدارانی داعش هێرشیان کردۆته سه‌ر پێشمه‌رگه‌و له ئه‌نجامدا دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بووه‌و سیانی تر بریندار بوون.
ئه‌و هێڕشه‌ی چه‌کدارانی داعش بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئامانجێکی پێکابێت، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه تێکشکێنراوه.