ره‌شید تاهیر به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی نزیكەی 3 ملیۆن دۆلار دادگایی دەكرێت
بەتۆمەتی ئەوەی لە پرۆژەیەكدا بڕی نزیكەی 3 ملیۆن دۆلار گەندەڵی كراوە، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی هەرێم دادگایی دەكرێت.
لەمبارەیەوە ئومێد حه‌مه عه‌لی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان به كەنالچی KNNی راگه‌یاند: پڕۆژه‌ی ئاو و كاره‌بای كۆمه‌ڵگه‌ی حاجی ئۆمه‌ران كه له‌ساڵی 2014دا ئه‌نجامدراوه، دوای سه‌رنج و تێبینی لیژنه‌كه‌یان بۆ خه‌مڵاندنی ده‌رخسته‌ی ته‌واوی پڕۆژه‌كه، ده‌ركه‌وت كه رێژه‌ی له‌سه‌دا 60%ی پاره‌ی پڕۆژه‌كه به‌زیاده‌وه نوسراوه.
وتیشی: ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ پڕۆژه‌كه ته‌رخانكراوه، چوار ملیۆن و 503 هه‌زار و 141 دۆلار بووه، به‌ڵام زیاتر له دو ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلار به زیاده‌وه نوسراوه و گه‌نده‌ڵی تێداكراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مان نمونه‌یه‌ك له گه‌نده‌ڵییه‌كان ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت: دانانی فلته‌ری ئاو به شێوه‌ی داخراو و سیستم، 31 ده‌فته‌ر دۆلاری بۆ نوسراوه، له‌كاتێكدا نرخی راسته‌قینه‌ی 10 ده‌فته‌ر دۆلاره، جگه له‌وه‌ش بۆ لێدانی دو بیری 150 مه‌تری ئیرتیوازی، 95 هه‌زار دۆلار نوسراوه، له‌كاتێكدا لێدانی هه‌ردو بیره‌كه 30 هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسه دراوه‌ته ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، دادگای به‌رایی سۆران فه‌رمانی دهستگیركرنی بۆ ره‌شید تاهیر، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ركردوه‌و ئه‌مڕۆش بانگهێشتی دادگا كراوه‌و وته‌ی لێوه‌رگیراوه، به‌پێی زانیارییه‌كانی KNN، دادوه‌ر به كه‌فاله‌تی 25 ملیۆن دینار ئازادی كردوه.
PM:04:26:02/05/2016