گەنجێكی دانیشتوی شاری هەولێر بەهۆی ئەوەی لایتی فولی بۆ ئۆتۆمبێلی كوڕی بەرپرسێك لێداوە، بە سێ فیشەك دەكوژرێت.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ خانەوادەیەك سكاڵایان بردووەتە لای ئەو لەسەر ئەوەی شەوی ڕابردوو گەنجێكیان بەناوی "بارزان" كوژراوە.
دەشڵێت، ئەو گەنجە قوتابی قۆناغی یەكەمی كۆلیژ بووە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئەڤەلۆنی پێ بووە لایتی فولی لێداوە بۆ ئۆتۆمبلێكی بەردەمی، لە سەر شەقامی 100 مەتری نزیك گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لەشاری هەولێر.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئۆتۆمبیلەكەی بەردەمیان گوایە كوڕی كەسێكی چەكداری سەربە حزبێكی دیاریكراوە، لەسەر ئەو لایت لێدانە بە سێ گولەی دەمانچە گەنجەكە دەكوژرێت و كەسی بكوژیش هەڵدێت و تا ئێستا دەستگیر نەكراوە.