ئەمرۆ چەكدارانی داعش هێرشیان كردەسەر هێزەكانی پێشمەرگە لەمیحوەری تلسقۆف كە لەئەنجامدا تا ئێستا لاشەی 40 چەكداری داعش بەجیێماوە.
بەپێی زانیارییەكان لەو هێرشەدا 400 چەكداری داعش بەشداربوون، بەڵام هێرشەكەیان لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەو فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان شكێنراوە.
لەو شەڕدا بەداخەوە فەرماندەیەكی پێشمەرگە بەناوی لیوا خدر حسێن جێگری فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک لە میحوەری تێلسقۆفو چوارپێشمەرگەی دیكە شەهید بوون.
وێنە شەهیدەكان: