نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران كۆبووەوە
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە هەولێر پێشوازی لە حەسەن دانایی فەڕ باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عیراق و وەفدێكی یاوەری كرد.
بەپێی هەواڵێكی سایتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە دیدارەكەدا دۆخی ناوچەكە بەگشتی و دوایین پێشهات و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنی و سەربازییەكانی عیراق و شەڕی دژەتیرۆر لە هەرێمی كوردستانو عیراق و ناوچەكە تاوتوێ كران و داكۆكی لەسەر هاوكاری و هەماهەنگیی پێویستی لایەنەكان بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر و تێكشاندنی تیرۆریستان كراوەتەوە.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، هەروەها پەیوەندییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان خراونەتە بەرباس و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان كردۆتەوە.
PM:04:26:03/05/2016