بكوژی پاسەوانەكەی كۆمەڵ سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا
ئەمڕۆ 8/5 دادگای تاوانەکانی هەولێر، سزای هەتا هەتایی بەسەر یەکێک لە بکوژانی پاسەوانی بارەگای کۆمەڵی ئیسلامی لە هەولێردا سەپاند و بڕیاریدا بە ئازادکردنی سێ کەسەکەی تر.
پاش ئەوەی لە هەڵبژاردنەكانی رابردوودا پاسەوانێكی بارەگای كۆمەڵی ئیسلامی لەشاری هەولێر بەناوی محەمەد عەزیز ناسراو بە قاسم لەلایەن چەند كەسێكەوە كوژرا، ئەمڕۆ دادگای هەولێر دوابڕیاری خۆی لەبارەی ئەوكەیسەوە دەركرد و سێ لەم تۆمەتبارانەی دەستگیركرابوون، دادگا بڕیاری دا رەوانەی لێكۆڵینەوەیان بكاتەوە و یەكێكی تریش بەسزای هەتا هەتای سزا درا.
بەپێی زانیارییەكان کەسوکاری محەمەد عەزیز، ناسراو بە قاسم، کە پاسەوانی بارەگای کۆمەڵی ئیسلامی بوو دوو ساڵ پێشتر لەبەردەم بارەگای کۆمەڵی ئیسلامی لەشاری هەولێر کوژرا ڕازی نین بەبڕیارەکەی دادگا و بە نادادپەروەرانەی دەزانن و "داوای بەسزاگەیانی سێ تۆمەتبارەکەی تر دەکەن".
لەلایەن خۆشیەوە دانا دارا، پارێزەری کەسوکاری پاسەوانەکەی بارەگای کۆمەڵ ڕاگەیاند "سزاکە نادادپەروەرانەیە، چونکە هەر چوار کەسەکە هاوکاری یەکبوون و بەیەکەوە کارەکەیان ئەنجامداوە و دەبوو هەر چواریان هەمان بڕیارییان بەسەردا بسەپێنرایە".
PM:01:25:08/05/2016