پێنج لایەنە سیاسییه‌كەی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه
بەوتەی ئەندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بریارە له‌ڕۆژانی داهاتودا لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌دۆخی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان كۆببنەوە.
له‌میانی سه‌ردانێكدا بۆلای (نه‌وشیروان مسته‌فا) ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، (سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر كورد كۆ ده‌نگ نه‌بێت، گۆڕانكارییه‌كانی به‌غدا به‌قازانجی نابن، بۆیه كۆده‌نگی كورد بۆ هه‌ر بڕیار‌و هه‌ڵوێستێك گرنگه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وتیشی:"تا یه‌كڕیزیی نێو ماڵی كورد ڕێكنه‌خرێته‌وه، كێشه‌كانی كورد له‌ئاستی ناوخۆ‌و عێراق چاره‌سه‌ر نابن".
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاشكراشیكرد، له‌ڕۆژانی داهاتودا لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌دۆخی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یان ده‌بێت.
PM:10:38:09/05/2016