سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو فەرمانی گرتنی بۆ دەرنەكراوە، بەڵكو بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێرە کە فەرمانی گرتن و ئامادە بوونی لە بەردەم دادوەر هەیە و تا ئێستا نەچووەتە بەردەم دادوەر.
سۆران عومەر سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ 12/5 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند " ئەوە من نیم کە فەرمانی گرتنم هەیە و نەچوومەتە بەردەم دادوەر، بەڵکو ئەوە تەلعەت عەبدولخالقی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێرە کە لە ساڵی ڕابردووە فەرمانی گرتن و ئامادە بوونی لە بەردەم دادوەر هەیە و تا ئێستا نەچووەتە بەردەم دادوەر".
وتیشی "جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌نوسراوێك داوای لێكردوم وه‌كو شایه‌ت بچمه به‌رده‌م دادگا له‌كه‌یسی رۆژنامه‌نوسێك، بۆیه پێم سه‌یره به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له‌سه‌ر ونبوونی رۆژنامه‌نوسێك له‌هه‌شت ساڵ له‌مه‌وپێش بكاته ئه‌وه‌ی كه‌من فه‌رمانی گرتن هه‌یه".
سۆران عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ناچارم دۆسیه‌یه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر بخه‌مه‌روو كه‌خۆی فه‌رمانی گرتنی هه‌یه‌و ناچێته‌به‌رده‌م دادگا، به‌فه‌رمیش بۆ وه‌زیری ناوخۆم ناردووه".
به‌وته‌ی به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، سۆران عومه‌ر "تاوانباره"، چونكه له‌ماوه‌ی رابردوودا پیاوێك ونبوه‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی داوایان تۆماركردووه، دا‌واشیان له‌په‌رله‌مانی كوردستان كردووه راده‌ستی پۆلیسی بكات، به‌ڵام نه‌خۆی دێته به‌رده‌م پۆلیس نه په‌رله‌مان ده‌ینرێت.
به‌ڵام سۆران عومه‌ر وتی "رۆژنامه‌نوسێك كه‌له‌شاری هه‌ولێر دیارنامێنێت ده‌بێت به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر به‌دواداچون بۆ چاره‌نوسی بكات، منیش شاهێدم له‌دۆسیه‌كه‌ی نه‌ك تاوانبار".
شه‌وی رابردوو عه‌مید ته‌لعه‌ت عه‌بدولخالق، به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، سۆران عومه‌ر خۆی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه، به‌ڵام باسی دۆسیه‌ی كوشتنی گه‌نجێك ده‌كات له‌شاری هه‌ولێر كه‌بكوژه‌كه‌ی ده‌ستگیرنه‌كراوه، داواشیكرد، سۆران عومه‌ر خۆی راده‌ستی پۆلیس بكات.
(زانیاریی زیاتر بخوێنەرەوە)