بارزانی داواده‌كات په‌رله‌مانتارانی كورد بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌پێویستی ده‌زانێت په‌رله‌مانتارانی كورد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غداو ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، كورد تا به‌شێك بێت له‌عێراق نابێت له‌پرۆسه‌ی سیاسی داببڕێت.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بەرووداوی ڕاگه‌یاند، به پێویستی ده‌زانێت په‌رله‌مانتارانی كورد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، چونكه تاوه‌كو كورد به‌شێك بێت له‌عێراق نابێت له پرۆسه‌ی سیاسی داببڕێت.
وتیشی:" ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین ده‌بێت فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌هه‌موو هه‌نگاوه سیاسییه‌كانی داهاتوو ، هه‌روه‌ك چۆن له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به یه‌كڕیزی به‌شدارییان له‌گفتوگۆكاندا كردووه‌و ڕۆڵی به‌رچاویشیان هه‌بووه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، بۆ هه‌ر شێوازێكی په‌یوه‌ندی ئاینده‌یی نێوان عێراق‌و كوردستان، بوونی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌به‌غداو به‌شدارییان له‌پرۆسه‌ی سیاسی‌دا زۆر گرنگه .
PM:04:19:12/05/2016