"سبەی واژووی رێککەوتنەکە لە ماڵی تاڵەبانی دەکرێت"

وابڕیارە سبەی رێککەوتنی نێوان گۆڕان و یەکێتی لە ماڵی تاڵەبانی لە گردی دەباشان واژوو بکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند سبەی دوو مەراسیمی واژووکردنی رێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان بەڕێوەدەچێت، یەکێکیان لە ماڵی تاڵەبانی لە گردی دەباشان واژووی رێککەوتنەکە دەکرێت، دووەمیشیان لە هۆتێل شاری جوان بە بەشداری نوێنەری لایەنەکان و قونسڵی وڵاتان مەراسیمی رێککەوتنەکە ئەنجام دەدرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد واژووکردنی رێککەوتنە لە ماڵی تاڵەبانی کە بەئامادەبوونی نەوشیروان مستەفاو کۆسرەت رەسوڵ بەڕێوەدەچێت، بۆ ڕیزگرتنە لە تێکۆشانی دووردرێژی تاڵەبانی، ئەمە جگە لەوەی واژووکردنی ریککەوتنەکە لەوێ دەگەڕێتەوە بۆ لێکتێگەیشتنی نێوان تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا کە ٩-٢٤-٢٠١٢ لە گردی دەباشان ئەنجامدراو ئەمڕۆ دوای چوار ساڵ، ئەو دوولایەنە گەیشتنە ئەو رێککەوتنە.

سەرچاوەکەی سپی ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوای واژووکردنی رێککەوتنەکە لە دەباشان، هەریەک لە نەوشیروان مستەفاو کۆسرەت رەسوڵ دەگەڕێنەوە بۆ هۆتێل شاری جوان بۆ سازدانی مەراسیمە گەورەکە.   



PM:10:53:16/05/2016