سپی ناوی ئەو مەكتەب سیاسییانەی یەكێتی بڵاودەكاتەوە كە بەشداریی مەراسیمەكەیان نەكرد
لەكاتی واژۆكردنی رێكەوتننامەی نێوان گۆڕانو یەكێتی لەماڵی تاڵەبانی لە دەباشان، سێ كەس لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی ئامادەی مەراسیمەكە نەبوون.
بەپێی ئەو وێنانەی لە میدیاكانەوە رێكەوتنی نێوانو گۆڕانو یەكێتی بە راستەوخۆ دەگواستەوە، ئەو ئەندامانەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە دژی رێكەوتنەكە بوون، ئەوانیش مەلا بەختیارو ئەرسەلان بایزو ئازاد جوندیانی و مەحمود سەنگاویی بوون، ئامادە مەراسیمی واژۆكردنەكە نەبوون.
پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لەماڵی تاڵەبانی لە گردی دەباشان هەر یەك لە نەوشیروان مستەفاو كۆسرەت رەسوڵە بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیو ژمارەیەك لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان واژۆی رێكەوتنەكە كرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە عادل موراد بە میدیاکانی راگەیاند ئەوانەی ئامادە نەبوون لەگەڵ عەدنانی حەمەی مینا سەفەریان کردوە.
PM:02:01:17/05/2016