پارتی لە سلێمانی بارەگاكانی كەم كردەوە
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان بارەگاکانی خۆی لە سنووری لقی ٤ و ٢١ و ١٢ـدا کەم کردەوە.
لەمبارەیەوە فارس نەورۆڵی، وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی بە ماڵپەڕی پارتەكەی ڕاگەیاند: "پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و لقی ٢١ و ھەڵەبجەدا بارەگاکانی کەم کردووەتەوە؛ سلێمانی، جاران ھەشت ناوچە و بارەگای لێ بوو، ئێستا هەر چوارمان لێیان هێشتووەتەوە."
هاوكات ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی پارتی لە گەرمیان ڕاگەیاند: "لیژنەیەک دروست کراوە بۆ کەمکردنەوەی بارەگاکان، بەڵام ئەوەی سلێمانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی خۆی بڕیاری کەمکردنەوەی داوە؛ ھەشت ناوچەکەی جارانی لقی چوار، ئێستا کراون بە چوار؛ لقی ٢١ جاران ھەشت ناوچەی هەبوو، ئێستا کراوە بە پێنج؛ لقی ١٢ (ھەڵەبجە)یش کەم کراوەتەوە، بەڵام ئەوەی ئێمە، کە سەر بە کەرکووکین ھێشتا هیچ دەستکارییەک نەکراوە و، لیژنەکە بڕیاری لێ دەدات."
PM:10:05:17/05/2016