پارتی: ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی ئه‌م دوحیزبه (یەكێتی‌و گۆڕان) خزمه‌تكردنه به عه‌ره‌بی عێراقی داگیركه‌ر
پەرلەمانتارێكی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی لە نوسینێكدا لەسەر رێكەوتننامەكەی یەكێتی‌و گۆڕان دەڵێت: ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی ئه‌م دوحیزبه خزمه‌تكردنه به عه‌ره‌بی عێراقی داگیركه‌ر. كه حه‌زیان لێیه هه‌رێمی كوردستان بچوك ببێته‌وه بۆ پارێزگاكانی.
ئاری هەرسین لە نوسینێكدا لەسەر رێكەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان‌و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە ئاراستەی مەسعود بارزانی كردوە دەنوسێت:
"ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌م دوحیزبه، به پێی ئه‌و مانیفێسته‌ی كه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌م ڕاستیانه‌ی خواره‌وه به ئێمه ده‌ڵێت:
بۆچونی گۆڕان و یه‌كێتی له‌سه‌ر سیسته‌می حوكمڕانی له كوردستان پارله‌مانیه نه‌ك سه‌رۆكایه‌تی
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر كارا كردنه‌وه‌ی پارله‌مان (به بێ مه‌رج!!) كۆكن.. كه ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌مو كۆبونه‌وانه‌ی كران هیچ بایه‌خێكیان نیه‌و، ده بێت دوكتۆر یوسف بێته‌وه سه‌ر كورسیه‌كه‌ی.
كه ئه‌مه‌ش كرا، ئه‌وا ئه‌م دو حیزبه به‌ڕێزه فراكسیۆنه‌كانیان ده‌كه‌نه یه‌ك و، به هاوكاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌و یه‌كگرتوه‌ی كه به‌ڕێز (مامۆستا سه‌لاحه‌دین به‌هادین) ده‌بێته ئه‌مینداری گشتی، زۆرینه له پاڕله‌مانی كوردستان به‌ده‌ست دێنن.
سیسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆجێی ١٠٠% پیاده ده‌كه‌ن.
دواجار، ئه‌ركی ڕاگه‌یاندنی هه‌ردولایه ڕێكلام بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه بكه‌ن و، دژی یه‌كتر قسه نه‌كه‌ن".
ئاری هەرسین خاڵەكانی سەرەوە بەم جۆرە مانا دەكات: "با بزانین هه‌ر یه‌ك له‌م خاڵانه مانای چیه و به‌ره‌و كوێ ده‌چێت:
یه‌كه‌م: لای ئێمه سیسته‌می حوكمڕانی له ئێستادا پاڕله‌مانیه، كه‌واته له ئێستاوه ئه‌م خاڵه به مه‌به‌ستی شه‌خسیه و دژایه‌تی كردنی شه‌خسی مه‌سعود بارزانیه‌و هیچی تر. بۆیه‌ش خاڵێكی زۆر هه‌رزانه و، هیچ مه‌رامێكی نیشتیمانی له پشته‌وه نیه.
دوه‌م: ئێمه گوتومانه دوكتۆر یوسف وه‌ك سه‌رۆكی پارله‌مان ناگه‌ڕێته‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م كۆده‌نگیه‌ی ئه‌م دو حیزبه ته‌واو دژ به بۆچونی ئێمه‌یه.
سێهه‌م: مه‌سه‌له‌ی حوكم له كوردستان هه‌تا ئێستا به (ته‌وافوق) بوه. هه‌تا ده‌بین به ده‌وڵه‌ت هه‌ر واش ده‌مێنێ و كائیناتیش ناتوانێ بیگۆڕێ. بۆیه گه‌مه‌ی زۆرینه و كه‌مینه‌ی ده‌نگ له‌ناو پاڕله‌مان فانتازیای سیاسیه و ناچێته‌سه‌ر.
چواره‌م: هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر سیسته‌می فیدراڵی به‌ڕێوه ناچێت هه‌تا ناوه‌ندێكی لاوازی هه‌بێت (واته هه‌ولێرێكی لاواز) . ئێمه ده‌وڵه‌ت نین هه‌تا ئه‌م جۆره حوكمه له وڵاته‌كه‌ماندا بچه‌سپێنین. به پێچه‌وانه‌وه پێویستمان به ناوه‌ندێكی به‌هێز هه‌یه (هه‌ولێر) هه‌تا ده‌بینه ده‌وڵه‌ت. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی ئه‌م دوحیزبه خزمه‌تكردنه به عه‌ره‌بی عێراقی داگیركه‌ر. كه حه‌زیان لێیه هه‌رێمی كوردستان بچوك ببێته‌وه بۆ پارێزگاكانی.
پێنجه‌م: ڕاگه‌یاندنی هه‌ردولا مه‌كینه‌كه‌ی سه‌رده‌می شه‌ڕی براكوژی ده‌خه‌نه‌وه كار و ئه‌وه‌ی خۆیان له‌ده‌ستیان دێت و بۆ هاوڵاتیانی ناكه‌ن ده‌یخه‌نه ملی پارتی.
به بیری هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنینه‌وه ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ١٨ كورسی هێناو گۆڕان ٢٤، به‌ڕێز كاك مه‌لا به‌ختیار فه‌رموی ئێمه چه‌كمان هه‌یه!!... به زمانێكی تر جه‌نابیان مه‌به‌ستیان بو بڵێن واقیعی كوردستان باش تێبگه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته هه‌ردو حیزبی گۆڕان و یه‌كێتی له‌و ڕاستیه تێبگه‌یه‌نرێن كه ئێمه ش تۆزێك چه‌كمان هه‌یه.
به‌ڵام له هه‌مو ئه‌مانه مه‌ترسیدارتر دوباره بونه‌وه‌ی مێژوه!!... به شێوه‌یه‌ك ئه‌م ڕێكه‌وتنه له به‌شی دوهه‌می كتێبی (ئینشیقاقه‌كه‌ی) ساڵی ١٩٦٤ ده‌چێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه به‌رزانیه‌كان له مه‌یدانی سیاسی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه.
ئه‌وكاته‌ش به‌هه‌شتی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د ته‌شریفیان له ناوپردان بون له ساڵی ١٩٧٠ به دواوه، پاش شه‌ش ساڵ له شه‌ڕی براكوژی ، كه‌چی دوای هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلول، هه‌م جه‌نابیان و هه‌م سامی عه‌بدولڕه‌حمان و زۆر كه‌سی تریش ئۆباڵی هه‌ره‌سی شۆڕ‌شیان خسته ئۆباڵی به هه‌شتی مه‌لا مسته‌فای بارزان. ئه‌م ئیتیفاقه حه‌قده، ڕاسته سیاسه‌تی حه‌قد دواجار فاشیله ، به‌ڵام خوا هه‌ندێك كه‌سی وا دروست كردوه.
هه‌ر وه‌ك گوتومانه، ده‌وڵه‌ت له گوندێكیشدابێت هه‌ر ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت".
لەكۆتایدا دەنوسێت: "بۆیه با سلێمانی ببێته هه‌رێمه‌كه‌ی سه‌ر به عێراق و، كوردیش هیچ نه‌بێت له دوو پارێزگاشا بێت ده‌وڵه‌ت و ناسنامه‌ی خۆی هه بێت".
PM:11:02:17/05/2016