گۆڕان و یەکێتی هەنگاوی یەکەمی رێککەوتنەکەیان دەنێن و لیژنەیەکی هاوبەشی سەرکردایەتی پێکدەهێنن بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی رێککەوتنامەکە.
بەهار مەحمود ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی رێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی بە میدیای گۆڕانی راگەیاند" ئیتر قۆناغەكانی دوای رێككەوتنەكە دەستپێدەكاتو كاری لیژنە هاوبەشەكەی نێوان گۆڕانو یەكێتی كۆتاییهات، هەردوولا بەپێی مادەی 24 كۆمیتەی سەركردایەتی پێكدەهێنن".
چاودێرێکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" ئەم هەفتەیە ناوەکانی لیژنەکە لەهەردوولا ئامادە دەکرێت".
د. بەهار مەحمود کە یاساییەو ئەندامی پەرلەمانی کوردستانیشە دەڵێت" كاری لیژنەكەی ئێمە كۆتاییهاتو ئیتر قۆناغەكانی دوای رێككەوتنەكە دەستپێدەكات، سەركردایەتییەكی هاوبەش پێكدەهێنن بۆ بەدواداچونو جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە سیاسییەكەی نێوانیان".
لە رێککەوتنەکەدا بە پێی مادەی ٢٤ دەبێت گۆڕان و یەکێتی سەركردایەتییەكی هاوبەش بۆ هەماهەنگیو بەدواداچونی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە لەچەند ئەندامێكی هەردوولا پێكدێتو ئەم سەركردایەتییە بەرپرسیارێتی رێكخستنی پرۆتۆكۆلو پاشكۆكان دەگرێتە ئەستۆو لەكاتی پێویستدا لیژنەی كاتیی تایبەتمەند دروستدەكات.