حكومەتی هەرێم مزگەوتێك لە شاری هەولێر دەروخێنێت

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی، مزگەوتی قوباو لە گەڕەكی 5ی حەساروكی شاری هەولیر دەڕوخێنرێت كە زیاتر لە دوو ساڵە وتاری تێدا دەدرێت.

نیوەروی ئەمرو وەزارەتی ئەوقاف ماموستای مزگەوتی قوبا‌وی ئاگادار كردوتەوە كە بەیانی بەخەڵكەكە رابگەیەنن كە مزگەوتەكەیان فەرمانی روخاندنی بو دەرچوە.

 لەكاتیكدا ئەم مزگەوتە 2ساڵە وتاری لێ دەدریت و چەند سالێكیشە نوێژی لی دەكریت شایەنی باسە شارەوانی 4 ئاگاداری كردونەتەوە لەوەزارەتی ئەوقاف نوسراومان بۆ هاتوە تا بیروخینی.

لە رونكردنەوەیەكیش راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقافە بڵاوی كردۆتەوە "ئەو مزگەوتە تەجاوزە لەوەزارەتی ئەوقاف تۆمار نەكراوە و وەك شوێنی نوێژكردن و عیبادەت بەكارهاتوە و شارەوانی دەستكاری نەكردوە هەتا ئەوكاتەی لەهەمان گەڕەك و لەشوێنێكی نزیك لەو مزگەوتە بەرەزامەندی وەزارەتی ئەوقاف مزگەوتێكی شایستە دروست كراوە خەڵكی ئەو گەرەكە زۆر بەئاسانی دەتوانن لەو مزگەوتە نوێیە نوێژ و عیبادەتی خۆیان بكەن.

 لە رونكردنەوەكەدا ئەوە هاتوە كە هەرێمی كوردستان بەبێ شاری كەركوك زیاتر 5330مزگەوتی تێدایە كەهەمویان لەوەزارەتی ئەوقاف تۆماركراون.



PM:02:34:20/05/2016