وه‌زاره‌تی دارایی روونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر مووچه‌ ده‌دات

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایده‌گه‌یه‌نێت دواکه‌وتنی مووچه‌ " هیچ هۆکارێکی سیاسی له‌ پشته‌وه‌ نییه‌و به‌ڵکو به‌نده‌ به‌و بڕه پارانه‌ی به‌قۆناغ ده‌گاته‌ ده‌ست وه‌زاره‌ت".

له‌ روونکردنه‌وه‌یه‌کدا که‌ دانه‌یکی بۆ سپی نێردراوه‌، وه‌زاره‌تی دارایی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ پرۆسه‌ی دابه‌شکردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ده‌قی روونکردنه‌وه‌که‌

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری سەبارەت بە دابەش كردنی مووچەی فەرمانبەران
ئێمە وەكو وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئاگاداری سەرجەم مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان دەكەینەوە، پرۆسەی دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت، دووپاتی دەكەینەوە هیچ هۆكارێكی سیاسی لە پشت دوا كەوتنی مووچەی فەرمانبەران نیە، بەڵكو لە پرۆسەی دابەشكردنی مووچە، پشت بەو بڕە پارانە دەبەستین كە لە فرۆشتنی (نەوت)ـەوە بە قۆناغ بەدەستمان دەگات.
ڕوونیشی دەكەینەوە بەرنامەڕێژی لە وەزارەتمان دەكرێت، بۆ دابەش كرنی مووچە، كە دەبێت ئەو بڕە پارەیەی بە دەست وەزارەتمان دەگات، هەماهەنگ بێت لەگەڵ دیاریكردنی بڕی پارەی وەزارەتەكان بۆ پێدانی مووچەكانیان، هەر بۆیە بۆ ڕای گشتی و دڵنیاكردنەوە مووچە خۆران، ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە كە لە ماڵپەر و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبوونەتەوە لە بوونی هۆكاری سیاسی، ڕەتیشی دەكەینەوە ئەم هەواڵانە چەواشەكاریە و دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی نیە.




PM:12:57:23/05/2016