ئه‌ندامێکی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ره‌خنه له ره‌شنوسی په‌یڕه‌و پڕۆگرامی حزبه‌كه‌ی ده‌گرێت و ناوزه‌دی ده‌کات كه " بڕگه‌یه‌كی هی سەلەفیەكانە نەك هێزێكی وەك یەكگرتوو".
ئه‌بو به‌کر عه‌لی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک له نووسینێکدا له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌و پرۆگرامی حیزبه‌که‌ی که ئاماده کراوه بۆ کۆنگره ده‌ڵێت"
باسی هاوسەنگی لەنێوان دەعوەو پەروەردە و كاری سیاسی‌دا لە یەكگرتوودا كاری كردۆتە سەر جۆری نوسینەوەی پەیڕەو پڕۆگرام و پێشموایە كاریگەری یەكانی بۆ دوای كۆنگرەش كەم نابن".
ناوبراو که له‌به‌رنامه‌یدایه خۆشی هه‌ڵبژێریت بۆ ئه‌مینداری یه‌کگرتوو ده‌ڵێت" بۆ نموونە بڕگەی (6)ی بنەماكاندا بە دەستكەوت زانینی جاڕنامەی گەردوونی مافەكانی مرۆڤ بەستراوەتەوە بەوەی ئەگەر پێچەوانەی ئیسلام نەبن، كە لە پڕۆگرامی دوو كۆنگرەی ڕابردوودا شتی وای تیا نەبووە . ئەوەش كێشەیە ".
ئه‌و درێژه‌ی پێده‌دات و ده‌ڵێت" ئه‌و به‌نده ئیشكالیەتی فكری بۆ ئەندامان دروستدەكات كە جاڕنامەی گەردوونی مافەكانی مرۆڤ وا دەخاتە ڕوو ئەگەری پێچەوانە بوونی لەگەڵ ئیسلامدا هەیە، كە لە ئێستادا ئەم گوتارە هی سەلەفیەكانە نەك هێزێكی میانەڕەوی وەك یەكگرتوو. "تاكە (تحفڤ)ی لەسەر ئەو مافانە هەبێت مەسەلەی شوكردنی كچی موسڵمانە بە نا موسڵمان و ئەویش لە هەرێم قانون حەلی كردوە ئیتر ئەم كۆتە لە ژێر كاریگەری هەندێ كەسدا ، كە شێوان و پاشەكشەی فكری لێ دەكەوێتەوە لە پای چی؟".
وابڕیاره شه‌ممه‌ی داهاتوو له هه‌ولێر یه‌کگرتوو کۆنگره‌ی حیزبه‌که‌ی گرێبدات و ئه‌گه‌رێکی زۆره ئه‌مینداری یه‌کگرتوو بگۆڕدرێت.