بارزانی وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆمی ئاشكرا كرد
مەسعود بارزانی وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆمی لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد‌و دەڵێت: "سنوره‌كان له‌ناوچون‌و ده‌بێت دان به‌و ڕاستیه‌دا بنرێت‌و قبوڵبكرێت، به‌پشتیوانی خواش ئه‌مساڵ ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامده‌ده‌ین".
بارزانی له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یه‌كی سویسری، باسی له‌مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم كرد‌و ڕایگه‌یاند، له‌مساڵدا ئه‌و پرۆسه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
وتیشی:" هێزه گه‌وره‌كان سنوره‌كانیان كێشاوه. له‌پراكتیكدا ئه‌مڕۆ ئه‌و سنورانه نه‌ماون، كاتی ئه‌وه هاتووه دان به‌م ڕاستیه‌دا بنرێت‌و قبوڵیش بكرێت".
سه‌باره‌ت به‌پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌و میله‌ته‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌ر میله‌تێك سنوری سروشتی خۆیی هه‌یه، ئه‌و سنورانه‌ی به‌زه‌بری هێزه‌وه كێشراون، نابێت چیتر به‌رده‌وامبن.
سه‌باره‌ت به‌ڕیفراندۆم بارزانی هێمای به‌وه‌كردوه، كه ده‌بێت پرس به‌میله‌ته‌كان بكرێت ئاخۆ ده‌یانه‌وێت پێكه‌وه بژین یان ده‌یانه‌وێت جیاببنه‌وه، ده‌شڵێت: نابێت هیچ چاره‌سه‌رێك بسه‌پێندرێت‌و هه‌ر چاره‌سه‌رێكی نوێ ده‌بێت به‌ڕیفراندۆم بێته ئاراوه.
PM:01:08:24/05/2016