یەكگرتوو داوای كۆتاییهێنان بە پەكخستنی پەرلەمانی كوردستان دەكات

یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بە چەند  بڕیار و رو راسپاردەیەك كۆتایی بەكۆنگرەی حەوتەمی خۆی هێنا و داواشی كرد كۆتایی بە پەكخستنی ەرلەمان بهێنرێت و سیستەمی پەرلەمانی لە هەرێم بچەسپێنرێت.

لوقمان باسكەدێری، وتەبێژی كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەكۆنگرە بڕیاردراوە یەكگرتوو بەردەوام بێت لە  رێبازی هەمیشەیی میانرەوی و  پابەند بوون بەپرۆژەی چاكسازی ریشەیی و لەسەرجەم دامەزراوەكانی هەرێمدا جەختی لێ‌ كراوەتەوە.

 لە كۆنگرەی یەكگرتوودا هەروەها  جەخت لە سازانی نیشتیمانی و كۆتایی هێنان بەپەكخستنی دامەزراوە شەرعیەكانی كوردستان بەتایبەت پەرلەمانی كوردستان كراوەتەوە هەر وەك پێداگری كراوە لەپەیوەندی دۆستانەی یەكگرتوە لەگەڵ سەرجەم لایەنەكانی تری باشور و پارچەكانی تری كوردستان.

كۆنگرەی یەكگرتوو تەئكیدی كردەوە لەسەر پابەند بون بەسیستەمی پەرلەمانی و ئامادەكردنی رەشنوسی دەستوری كوردستان و چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێرو ناوەند بە گفتوگۆ.



PM:03:42:29/05/2016