نێچیرڤان بارزانی: قه‌یرانه‌كان ده‌رفه‌تێكی زێڕینن بۆ به‌خۆداچونه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی ریفۆرم
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پێیوایە "قه‌یرانه‌كان هه‌رێمی كوردستانیان ئازادراوه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ده‌رفه‌تێكی زێڕینن بۆ به‌خۆداچونه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی ریفۆرم".
نێچیرڤان بارزانی له‌میانه‌ی كۆنفرانسی سێ ساڵه‌ی ڕیفۆرم له‌هه‌ولێر وتی:"به‌هه‌ڵه‌و كه‌موكورتیه‌كاندا ده‌چینه‌وه‌و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بوژێنینه‌وه، حكومه‌تیش سورده‌بێت له‌سه‌ر سه‌قامگیری دارایی‌و ڕه‌خساندنی هه‌ل بۆ كۆمپانیا بیانیه‌كان، تا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن له‌كه‌رته جیاوازه‌كاندا".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دڵنیایی دایه كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت كه ڕێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵیاندا وه‌كو خۆی جێبه‌جێده‌كه‌ن‌و پابه‌ندده‌بن به‌شایسته دارایه‌كانیان.
سوپاسی وه‌زیری دارایی عێراق‌و وڵاتانی گر‌وپی حه‌وت (G7)یشی كرد، له‌په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌یان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، كه هه‌رێمی كوردستانیش سودمه‌ند ده‌بێت له‌و بڕه قه‌رزه‌ی كه بانكی نێوده‌وڵه‌ی به‌عێراقی ده‌دات، بڕه‌كه‌شی ده‌گاته (15) ملیار دۆلار.
PM:01:47:30/05/2016