هەولێر.. لەدروستكردنی مزگەوتێكدا 6 كرێكار بوونە قوربانی
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ڕوخانی سه‌قفی مزگه‌وتێك شه‌ش كرێكار بونه قوربانی، كه دووانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و چواری تریشیان برینداربون.
نه‌قیب هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر له‌كاتی دروستكردنی مزگه‌وتێك سه‌قفی مزگه‌وته‌كه ڕوخاوه‌و تێیدا شه‌ش كرێكار بونه قوربانی.
وتیشی:"له‌و ژماره‌یه دوو كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه كه باوك‌و كوڕه‌كه‌ی بوه، باوكه‌كه ناوی (یوسف ئه‌میر ساڵح) بوه‌و له‌دایكبوی (1970) بوه‌و كوڕه‌كه‌شی ناوی (جاسم) بوه‌و له‌دایكبوی (2000) بوه".
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چوار كه‌سی تر برینداربون به‌ناوه‌كانی (محه‌مه‌د یوسف ئه‌میر) ئه‌ویش هه‌ر ئه‌ندامی ئه‌و خانه‌واده‌یه بوه، هه‌ریه‌كه له (عه‌بدولڕه‌حمان عومه‌ر، هاوكار ساڵح ئیسماعیل‌و عه‌بدوڵڵا عومه‌ر عه‌بدوڵڵا)و برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه، ته‌رمه‌كانیش براونه‌ته په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری.
PM:02:29:01/06/2016