شەرڤانان گەیشتنە دەروازەی شاری مینبج

هێرشی شەرڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی بۆ رزگاركردنی شاری مینبج بەردەوامو‌و ئەمرۆ گوندێكیا لە 7 كیلۆمەتری شارەكە كۆنترۆڵكرد.

ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شارۆچکەی مینبج بە پشتگیری هێزە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان ڕۆژبەڕۆژ بەرەوپێشتر دەچێت.
بەپێی هەواڵە خۆجێیەکان شەرڤانانی ئەنجومەنی سەربازی مینبج لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕۆژئاوای چەمی فورات پێشڕەوی زیاتریان کردوە، تا ئێستا چەندین گوندیان ڕزگارکردوە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆش کاتژمێر 05:45 خولەک چوونەتە گوندی قننا تەحتانی و لە چەكدارانی داعش پاکیان کردوەتەوە.

منبیج بایەخدارترین شوێنی نێوان شارە گەورەکانی تورکیا و سوریا و عێراقە، کەوتۆتە نێوان ٨٥ کیلۆمەتری حەڵەب ٤٥ کیلۆمەتری جەرابلوس و ٦٥ کیلۆمەتری نزیک کۆبانێ.

بەواتایەکی تر منبیج دەروازەی حەڵەب، رەققە و موسڵ و بەغداد و دیلۆک (عەنتاب) ە کۆنترۆڵکردنی منبیج بە مانای زاڵبوون بەسەر ئەم ناوچە ستراتیژییە.

 کورد هەمیشە لە منبیج ئامادەیی هەبووە، بەڵام بەهۆی سیاسەتی دژەکوردی رژێمی ئەسەد و لە سەردەمی داگیرکردنی منبیج لەلایەن چەتەکانی داعش تەنها ٢٥%ی خەڵکی شار کورد بوون ٧٠%ی خەڵکی شار عەرەبی سوننە بوون کە پەیوەندی تایفەییان لەگەڵ عەرەبەکانی رۆژئاوای عێراق هەیە.

تورکیا رزگارکردنی منبیج  لەلایەن شەرڤانانەوە بەمەترسییەکی گەورەیە بۆ خۆی دەزانێت، هەربۆیە ئەردۆغان زیاتر لە ساڵێکە هەموو هەوڵی خۆی داوە تا ئەمەریکا ناچار بکات نەهێڵێت منبیج لەلایەن شەرڤانانەوە رزگار بکرێت، بەڵام نەیتوانی، بۆیە خەریکە تۆڵەی ئەم شکستە گەورەیە لە خەڵکی باکور بکاتەوە




PM:02:39:04/06/2016