وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوڵاتیان دەکات هه‌رکه‌س ئێوارەی ئەمڕۆ مانگیان بینی پەیوەندی بکەن بە نزیکترین یەکەی ئیداریی وەزارەتەکەیان.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا که وێنه‌یه‌کی بۆ سپی نێردراوه، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات " ئێوارەی ئەمرۆ یەكشەممە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەهەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننەی عیراق كۆدەبنەوە لەدیوانی وەزارەت بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز."
ناوه‌نده ئاینییه‌کانی کوردستان و عێراق هه‌فته‌ی پێشوو ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه کرد که که 6 یان 7 ی حوزه‌یران یه‌که‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه.