سلێمانی.. مێرمناڵێك لەدوو رۆژدا 9 ئۆتۆمبیل دەدزێت
بە پێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سلێمانی، هێزەكانیان مێرمناڵێكیان دەستگیركردوە كە لەماوەی دوو رۆژدا 9 ئۆتۆمبیلی دزیوە.
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردنی هه‌موو جۆره تاوانێك و پاراستنی ئاسایشی شاری سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی دزینی چه‌ندین ئۆتۆمۆبێل تۆماركرا له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، سه‌عات 8.00 ی ئێواره‌ی رۆژی 4/6/2016 هێزه‌كانی ئاسایش توانیان له‌گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر كه‌سێك ده‌ستگیر بكه‌ن به‌ناوی (م.ع.ح ) ته‌مه‌ن 16 ساڵان، ره‌گه‌ز نێر كه دانیشتووی شاری سلێمانییه''.
ئاسایشی سلێمانی لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد کە، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا هه‌ڵستاوه به‌دزینی (9) ئوتۆمبێل له‌ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری كه‌هه‌موو ئوتۆمبێله‌كان له‌جۆری مۆدێل كۆنبوون و ده‌رگاكانیان به‌ئاسانی ده‌كرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه توانیویه‌تی فرسه‌ت له‌وه بێنێت و بیاندزێت، هه‌روه‌ها له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا دوو ئوتۆمبێلی دزراوی لابووه، ئوتۆمبێله‌كانی تری له‌شوێنی جیاجیا جێهێشتووه، هه‌ندێك له‌ئوتۆمبێله‌كان دراونه‌ته‌وه به خاوه‌نه‌كانیان، له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندی تاوانه‌كه په‌راوه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان كرا بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی".
PM:03:58:05/06/2016