ئەمرۆ تەرمی ئەبو لەیلا لە كۆبانێ بەخاك سپێردرا‌و نێردراوی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ شەڕی دژە داعش كەسایەتی ئەو فەرماندەیە بەرز دەنرخێنێت.
ئەمرۆ بە به‌به‌شداری هه‌ریه‌ك له لاهوڕ شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هه‌رێم و ئه‌نوه‌ر موسلیم هاوسه‌رۆكی كانتۆنی كۆبانێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و خه‌ڵكی شاره‌كه ، تەرمی فەرماندە ئەبو لەیلا بەخاك سپێردرا.
هاوكات نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی هاوپەیمانێتی لەدژی داعش برێت ماکگۆرک، لەسەر پێگەی تویتەر نامەیەک سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ئەبو لەیلای فەرماندەی کەتائیبی خۆری باکور بڵاودەکاتەوەو رۆڵی بەرەنگاربوونەوەی ئەبو لەیلا لەدژی چەتەکانی داعش لەهەڵمەتی رزگارکردنی مینبەج بەرزدەنرخێنێت.
ماکگۆرک ئەوەش رووندەکاتەوە کە هێزەکانی سوریای دیموکراسی پێشکەوتنی مەزنیان لەمەنبەج بەدیهێناوەو یەکێک لەرێگەکانی نێوان مینبەج و رەققەیان کۆنترۆڵکردووە .