یه‌كێتی‌و پارتی بە بێ گۆڕان له‌سلێمانی كۆبونه‌وه
سه‌رباری ئه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، سه‌ردانی هیچ لایه‌نێكی سیاسی ناكات، به‌ڵام به‌گوێره‌ی میدیاكانی نزیك له‌پارته‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ له‌شاری سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی باڵای یه‌كێتی‌و پارتی به‌ڕێوه‌چوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی باس، شاندێكی پارتی و یه‌كێتیی به‌سه‌رۆكایه‌تیی (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سه‌رۆكی پارتی‌و (مه‌لا به‌ختیار) لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌سلێمانی كۆبونه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، (سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه له‌كۆبونه‌وه‌كه به‌شداریكردوه باسی له‌وه‌كردوه، "پارتی‌و یه‌كێتی ته‌نها گله‌ییان له‌یه‌كتر هه‌یه، ئه‌ویش هۆكاره‌ی سروشتی كاركردنه، ئه‌گینا ئه‌و دوو حزبه سه‌ره‌كییه‌ی كوردستان هاوپه‌یمانن‌و گله‌ییه‌كانمان له‌یه‌كتری ته‌نها له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئیدارییه".
له‌لایه‌كی تریشه‌وه (عه‌لی حسێن) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ئاشكرایكردوه، "یه‌كێتی كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی خۆی هه‌یه‌و كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی به‌رنامه سیاسییه‌كانی خۆی قسه له‌گه‌ڵ پارتیی بكات، پارتیش چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه كه به‌هاوفكری كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن".
PM:03:40:07/06/2016