سلێمانی.. له‌ماوه‌ی مانگێكدا 20 كەس بە تۆمەتی دزیكردن گیراون
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایدەكات لە ماوەی مانگی رابردوودا 20 كەس بە تۆمەتی دزیكردن لە سلێمانی دەستگیر كراون.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ماوه‌ی 40 ڕۆژدا له شاری سلێمانی، زیاتر له 15 حاڵه‌تی دزیكردن روِویانداوه و ده‌شڵێت: له‌م مانگه‌دا چه‌ند باندێكی دزیكردنیان ده‌ستگیركردوه، وه‌ك ده‌ستگیركردنی چوار تۆمه‌تبار به بڕینی گیرفانی ژن و پیاوێك و لێسه‌ندنی كه‌لوپه‌له‌كانیان.
وتیشی: كه‌سێكیش كه به‌ناوی پۆلیسه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له چه‌ند كرێكارێكی بیانی كردوه و پاره‌ی لێوه‌رگرتون، ده‌ستگیركراوه.
سه‌ركه‌وت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چوار ئافره‌تی سواڵكه‌ریش له‌ناو بازاڕدا هه‌ستاون به بڕینی جانتای ئافره‌تان و دوو تۆمه‌تباریش له‌سه‌ر دزینی ئۆتۆمبێل، ده‌ستگیركراون، سه‌رجه‌می تۆمه‌تباره‌كانیش ژماره‌یان 20 كه‌سه.
PM:04:21:07/06/2016