له‌به‌ر مه‌ده‌نیه‌کان هێزه‌کانی سووریای دیموکراتی نه‌چوونه‌ته‌ ناو شاری منبه‌جه‌وه‌

فه‌رمانده‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبه‌ج رایگه‌یاند" هه‌ڵمه‌ته‌که‌یان بۆ ئازداکردنی شاری منبه‌ج به‌رده‌وامه‌و، ئێستا له‌به‌ر پاراستنی گیانی مه‌ده‌نییه‌کان ناچنه‌ ناو شاره‌که‌وه".

ئه‌بو ئه‌مجه‌د فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی هێزه‌کانی منبه‌ج به‌ هاوارنیوزی راگه‌یاندووه‌" شاره‌که‌یان له‌ سێ قۆڵه‌وه‌ گه‌رمارۆداوه‌و ده‌توانن چه‌کدارانی داعش له‌ناو شاره‌که‌دا بکه‌نه‌ ئامانج، ئێستا رێگای جه‌رابلس – منبه‌ج و رێگای منبه‌ج- ره‌قه‌ له‌ داعش گیراوه‌".

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ هێزه‌کانیان هه‌رچی گوندی باکورو باکوری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌که‌ هه‌یه‌، ئازادیان کردووه‌و شاره‌که‌ ئێستا وه‌ک ئازاد کراو وایه‌ چه‌کدارانی داعش له‌ناو شاره‌که‌ له‌ مه‌دای چه‌که‌کانیاندان، به‌ڵام له‌به‌ر مه‌ده‌نییه‌کان تا ئێستا نه‌چوونه‌ته‌ ناویه‌وه‌. ‌ ‌  
ئه‌بو ئه‌مجه‌د دووپاتی کرده‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هێرش تا شاره‌که‌ به‌ته‌واوی ئازاد ده‌که‌ن.




PM:12:21:09/06/2016