پارتی: باشووری کوردستان پێش عێراق دابەشدەبێت

په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت" هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی ده‌یانه‌وێت به‌ دابه‌شبوونی كوردستان، دژایه‌تی بارزانی بكه‌ن تا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان شكست بهێنێت".

د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند: "ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌ڵێین عێراق دابه‌ش ده‌بێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هۆشیار نه‌بین پێش دابه‌ش بوونی عێڕاق ، كوردستان(باشووری كوردستان) دابه‌ش بێت، چونكه‌ پیلانێكی مه‌ترسیدار هه‌یه‌ به‌ پشتگیری و سه‌رپه‌رشتی ولاتێكی دراوسێ و به‌ هاوكاری به‌غدا بۆ دابه‌شكردنی كوردستان، هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی خه‌ونیانه‌ ئه‌م ئاواته‌ بێته‌ دی، چونكه‌ به‌م شێوه‌ ده‌یانه‌وێ دژایه‌تی مه‌سعود بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن تاكو سه‌ربه‌خۆیی كوردستان شكست بێنێت".

ناوبراو گوتیشی: " دڵنیام خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م خیانه‌ته‌ قبوڵ ناكه‌ن، چونكه‌ ئه‌مه‌ سووكایه‌تی كردنه‌ به‌ خوێنی شه‌هیدان، ڕێزنه‌گرتن و سوكایه‌تیكردنه‌ به‌ خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌موو شۆرشه‌كانی كورد دژی داگیركه‌رانی كورد و كوردستان".



PM:08:58:17/06/2016