گۆڕان: پارتی ئاوێك به‌ئاگری دۆخی هه‌رێمدا بكات
په‌رله‌مانتارێكی دیاری گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی پارتیی ده‌كات‌و داواده‌كات، ئاوێك به‌ئاگری دۆخی هه‌رێمدا بكات، ده‌شڵێت:"ئێستاش كۆتایی دونیا نییه‌و ده‌كرێت دۆخی سیاسیی چاره‌سه‌ربكه‌ین".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، له‌په‌یامێكدا بۆ به‌رپرسانی پارتیی نوسیویه‌تی "گۆڕانتان تۆمه‌تباركرد به‌گرژیی‌و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گاكان، له‌كاتێكداو به‌حزوری وه‌فدێكی پارتیی له‌ماڵی كاك نه‌وشیروان، مه‌لا به‌ختیار، وتی: ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر باره‌گاكانتان، كه‌مترین خه‌ڵكی گۆڕانی تێدابوه، به‌ڵام وه‌ك بڕیارێكی پێشوه‌خت، بڕیارتاندا گۆڕان تۆمه‌تباربكه‌ن".
به‌بۆچونی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، پارتیی له‌ڕابردودا دۆخێكی دروستكرد كه نه‌فه‌سێكی بۆ كاركردن نه‌هێشته‌وه، "ئه‌وه‌ی پارتیش كردی، پێش زیانگه‌یاندن به‌كاك نه‌وشیروان‌و گۆڕان، زیانگه‌یاندن بوو به‌كاك مه‌سعود"، وتیشی:"ئێستاش كۆتایی دونیا نییه‌و ده‌كرێت دۆخی سیاسیی و ژیانی خه‌ڵكیش چاره‌سه‌ربكه‌ین ته‌نها به‌دوو ڕێگه".
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ش، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان له‌دوو خاڵدا سه‌رنجی خۆی ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت:"یه‌كه‌م: پێكه‌وه‌كاركردن‌و سه‌رله‌نوێ دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی كوردستان به‌گوێره‌ی پێگه‌و قورسایی لایه‌نه‌كان، دوه‌میش بڕیاردان له‌لامه‌ركه‌زی ئیداریی‌و دارایی، هه‌رلایه‌ك ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌باشترین شێوه به‌ڕێوه‌ببات".
PM:02:53:18/06/2016