سه‌ركردایه‌تی پارتی لە سلێمانی دەستخۆشی لەسەرۆکی حکومەت دەکات
بەبۆنەی وەڵامی ئەرینێ بۆ داواکارییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەركردایەتی پارتی دەستخۆشی لەسەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.
لە ڕاگەیەندراوێکی سەركردایەتی پارتی لە پارێزگای سلێمانیدا هاتووە: سەرەڕای سەختی باری ئابوری و بڕینی موچە و بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە و شەڕی داعش حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌دایه بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌ی موچه و خزمه‌تگوزاری و پێداویستی شاره‌كان .
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "له ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كومه‌ڵێك كێشه و گرفتی شاری سلێمانی هه‌بوو كه بریتی بوو له كێشه‌ی ئاو و بودجه‌ی پایته‌ختی ڕۆشنبیری كه به نوسراو ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیان كردبوو، ئەمڕۆ حکومەت وەڵامی داواکارییەکانی بەئەرێنی داونەتەوە".
هەروەها هاتووە "ده‌ستخۆشی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه له‌م باره سه‌خته ئابورییه‌دا له خه‌می چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی جه‌ماوه‌ری كوردستاندایه و به تایبه‌تی شاری سلێمانی".
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، پیرۆزبایی له دانیشتوانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن و هیوای ئاوه‌دانی زیاتر و حزمه‌ت كردنی زیاتری ئه‌م شاره دەخوازن.
PM:01:49:19/06/2016