هۆشیار عه‌بدوڵا له‌سه‌ر بۆردومانه‌كانی توركیا ره‌خنه له حكومه‌تی عێراق ده‌گرێت
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌سه‌ر بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی بناری قه‌ندیل له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه، ره‌خنه‌ی له حكومه‌تی عێراق ده‌گرێت، هه‌روه‌ها سه‌رسوڕمانی خۆشی له جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت له دژی ئه‌و پێشیلكارییه ئاشكرایه‌ی سه‌روه‌ری خاكی عێراق له‌لایه‌ن توركیاوه، نیشاندا.
هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یاندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاویكردوه‌ته‌وه، رایده‌گه‌یه‌نێت:" جێگه‌ی داخ و ئیحراج بوونه حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ڕێز عه‌بادی هیچ هه‌نگاوێكی بۆ بۆردومانه به‌رده‌وام و دووباره‌كانی بناری قه‌ندیل له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه نه‌ناوه، هه‌روه‌ها هیچ هه‌نگاوێكی دیبلۆماسی ته‌نانه‌ت نه به هه‌ڵوێستێك یان به‌یاننامه‌یه‌ك ئیدانه‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی توركیای نه‌كردووه.
هۆشیار عه‌بدوڵا رونیده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی توركیا دژی سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌یكات، خه‌مساردییه‌كه له به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه فیدڕاڵییه‌كانی، ئه‌وكاره‌ش هیچ مانایه‌كی نییه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: " بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی سوپای توركیا، هه‌موو جارێك شه‌هید و بریندار و روخانی ماڵی گوندنشینانی بناری قه‌ندیلی لێده‌كه‌وێـته‌وه".
هۆشیار عه‌بدوڵا جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه، ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هیچ نیازێكیان نیه بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانیان نیه، ئه‌وانه ته‌نها باوه‌ڕیان به زمانی توندوتیژی و كوشت وبڕ هه‌یه، جێگه‌ی سه‌رسوڕمانیشه رایده‌گه‌یه‌نن حكومه‌ته‌كه‌یان حكومه‌تێكی ئیسلامییه و له مانگی ره‌مه‌زانیشدا هێرش ده‌كه‌ن بێ تاوانه‌كانی گوندنیشینانی بناری قه‌ندیل و خوێنیان ده‌ڕێژێت.
له كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات هه‌نگاوی خێرا بنێت و هه‌ستێك به ئه‌ركه‌كانی بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و لایه‌نی توركیا پابه‌ند بكات كه وه‌ستاندنی بۆردومانه‌كانی له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانییه‌وه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و داواش له ده‌ستوه‌ردانی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن.
PM:03:30:21/06/2016