شاندێكی باكوری كوردستان لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوونەوە
وه‌فدێكی شاره‌وانیی ئامه‌د سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆش وه‌فده‌كه سه‌ردانی شاری سلێمانییان كرد و له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونه‌وه و دواتر له كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانیدا ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.
وه‌فده‌كه‌ی شاره‌وانی ئاماده له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایانگه‌یاند: ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان گفتوگۆكردن بوه له‌باره‌ی بارودۆخی باكووری كوردستان و هه‌رێمی كوردستان و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و باكووری كوردستان و ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان.
لای خۆیەوە مەلا بەختیار رایگەیاند "نابێت هەموو بەشەكانی كوردستان تەنها بە خۆشبینی و گەشبینی سەیری روداوەكان بكەن، بەدڵنیایەوە بەرژەوەندی نێودەوڵەتی و بەرژەوەندی ئیقلیمی لەپشتی پەردە جموجوڵی تریشی تێدایە، كۆبونەوەش لەجەزائیر كراوە بۆئەوەی جۆرێك لە رێككەوتنی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بكرێت كە هیچ ئاڵوگۆڕێكی بنەڕەتی لەسیستەمەكانی ئێستادا نەكرێت و مافە دیموكراسیەكان وەكو خۆی بۆ گەلانی ناوچەكە زۆر كەمتر رەچاو بكرێت، بۆیە ئێمە لەئێستادا زیاتر پێویستمان بە رێكخستنەوی ناو ماڵی خۆمان هەیە".
وه‌فەكەی شاره‌وانیی ئامه‌د، به‌سه‌رۆكایه‌تیی گوڵتان كشاناك هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی شاری ئامه‌د، دوێنێ سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
بڕیاریشه وه‌فده‌كه ئەمرۆ سه‌ردانی حزب و لایه‌نه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
PM:02:30:28/06/2016