سه‌رۆكی په‌رله‌مان هاوسۆزیی خۆی بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ربڕی
بۆ پشتگیریكردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، دژی ده‌ستگیركردنی كادره‌كانی له‌شاری هه‌ولێر، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار، سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، دكتۆر یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به مه‌به‌ستی پشتگیریی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌كانی شاری هه‌ولێر، به‌یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی ئه‌و حزبه‌ی كرد له شاری سلێمانی‌و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه پێشوازی لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان هاوسۆزیی خۆی بۆ كۆمه‌ڵ ده‌ربڕی‌و ڕایگه‌یاند: كۆمه‌ڵی ئیسلامی خاوه‌نی مێژوویه‌كی پرشنگداره‌و له په‌رله‌مانیش خاوه‌نی هه‌ڵوێستی خۆی بوه.
وتیشی "ئه‌گه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان یاسا سه‌روه‌ربوایه، په‌رله‌مان په‌ك نه‌ده‌خرا و ئه‌و ڕوداوانه ڕوویان نه‌ده‌دا‌و بارودۆخی هه‌رێمیش به‌م ئاسته‌ی ئه‌مڕۆ نه‌ده‌گه‌یشت كه ته‌واوی جومگه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه له‌لایه‌ن پارتێكی دیاریكراوه‌وه قۆرغ كراون".
سه‌رۆكی په‌رله‌مان داواشی كرد: لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه‌كان یه‌ك ده‌نگ بن.
لای خۆشیانه‌وه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سوپاسی ئه‌و پشتیوانی و هاوسۆزییه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانیان كرد.
PM:01:31:02/07/2016