وەزارەتی پەروەردە وادەی ڕاگەیاندنی نمرەکانی پۆلی ١٢ و نۆی ئاشکرا کرد

شۆڕش غەفوری بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند کە بەر لە جەژنی ڕەمەزان وەزارەت نمرەکان بۆ خوێندکاران ئاشکرا ناکات و لە دوای جەژن وادەکەی ڕادەگەیەنن.

پاش ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە بەر لە جەژنی ڕەمەزان، وەزارەتی پەروەردە نمرەی خوێندکاران ئاشکرا دەکات، بەڵام شۆڕش غەفوری بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی سپی میدیا ڕایگەیاند کە دوای جەژن نمرەکان ڕادەگەیەنن.

وتیشی دەمانەوێت کە ئەنجامێکی دروست بۆ خوێندکاران ڕابگەیەنین کە هیچ کێشەیەکەی تێدا نەبێت.



PM:05:39:02/07/2016