ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێ شه‌وی که‌راده‌ی به‌غدا که به‌توندترین ته‌قینه‌وه داده‌نرێت له‌م ماوه‌یه‌ی دووایدا، له‌ئه‌نجامدا 79 که‌س کوژراو 134 که‌س برینداربوون، ئه‌مڕۆ عه‌بادی سه‌ردانی شوێنه‌که‌ی کرد، خه‌ڵکه‌که به‌ردبارانیان کرد.
رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش، له ڕێگای ئاژانسی ئه‌عماقه‌وه به‌رپرسیارێتی خۆی راگه‌یاند له ته‌قینه‌وه‌که‌ی شه‌وی رابردووی گه‌ڕه‌کی که‌راده له به‌غدا، هه‌رچی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا " رێكخراوی داعش، دوای دۆڕاندنیان له گۆڕه‌پانی جه‌نگ، وه‌ك هه‌وڵێكی بێهوده ده‌ستیان داوه‌ته ته‌قینه‌وه".
هاوکات ئه‌مرۆ به‌یانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران سه‌ردانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌ی کرد، پاش ئه‌وه‌ی که‌مێک له‌وێ مایه‌وه له‌کاتی رۆشتنه‌وه‌ی که‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبیله‌کانی به‌ردبارانکرا، وه‌ک ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێک به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه ئه‌منییه خراپه‌ی که له به‌غدا له ئارادایه.
ته‌قینه‌وه‌ی شه‌وی رابردووی گه‌ڕه‌که‌ی که‌راده که خه‌ڵکێکی زۆر به‌مه‌به‌ستی شتومه‌ک کڕین بۆ جه‌ژن چووبوونه ئه‌و ناوه، 79 که‌س کوژران و 134 که‌سی تر بریندار بوون.