ئێوارەی ئەمرۆ لە هەولێر خۆپیشاندان دەكرێت
بڕیاروایە ئێوارەی ئەمرۆ یەكشەممە لە دژی هەڕەشەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لە هەرێمی كوردستان لەشاری هەولێر خۆپیشاندانێك بەڕێوەبچێت.
لەبارەی ئیدانەكردنی هەڕەشەكانی ئێران، رێباز یوسف رێكخەری خۆپیشاندانەكە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندوە، ئێوارەی ئەمڕۆ (3/7/2016) تۆڕی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دژی هەڕەشەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بەرانبەر بە هەرێمی كوردستان، خۆپیشاندانێك لە بەرانبەر قاوەخانەی مەچكۆی شاری هەولێر بەڕێوە دەبات.
وتیشی "لە خۆپیشاندانەكەدا كە بەشێوەیەكی مەدەنیانە بەڕێوەدەچێت، یاداشتێكی ناڕەزایی لەبارەی ئەو هەڕەشانەی كە كۆماری ئیسلامی ئێران دەیكاتە سەر هەرێمی كوردستان بۆ نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی كوردستان بەرزدەكەینەوە".
PM:01:45:03/07/2016