پەرلەمانتارێكی كوردستان: ئەم خاكە پیرۆزە بۆ وێرانكەری كوردستان دەكەینە گۆڕستان
ئاری هەرسین، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان نوسینێك ئاراستەی پاسدار سەلامی، كە رۆژانی رابردوودا هەڕەشەی وێران كردنی هەرێمی كوردستانی كردبوو.
جێگری سوپای پاسدارانی ئێران، پاسدار سەلامی هەینی رابردوو لەنوێژی هەینی تاران هەڕەشەی لەناوبردنی هەرێمی كوردستانی كردبوو.
لەمبارەیەوە ئاری هەرسین لە پۆستێكدا دەنوسێت: نه‌ك تۆ... به‌ڵكو هه‌ر هێزو لایه‌نێك به نیاز بێت كوردستان وێران بكات ، ئه‌وا ده‌بێت بڕیاری دابێت بمانتوێنێته‌وه. ئه‌وكاته ش هه‌مو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خشه‌و، میلله‌ت ئه‌م خاكه پیرۆزه بۆ وێرانكه‌ری كوردستان ده‌كاته گۆڕستان. شه‌هید بونیش له پێناو پاراستنی نیشتیمان جگه له‌وه‌ی كه واجبه، پاداشته‌كه‌ی لای خوای گه‌وره‌ش شادبوونه به به‌هه‌شتی به‌رین.
PM:03:11:03/07/2016