سەبارەت بە پێشمەرگەكانی دیموكرات وەفدێكی هەرێم سەردانی ئێران دەكات

بەوتەی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران لە ئایندەیەکی نزیکدا وەفدێکی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە چەند پرسی گرنگ سەردانی تاران دەكات.

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران بە NRT ڕاگەیاند "وەفدەکەی هەرێم کە دێتە تاران لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆ دەکەن کە ڕەنگە سەرەکی ترینیان پرسی سنورەکان و شەڕی ئەم دواییەی پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و بابەتی گواستنەوەی نەوت و وزەبێت".

سێ مانگ پێش ئێستا وەفدێکی حکومەتی هەرێم و کە نوێنەری سامانە سروشتییەکانی تێدابوو سەردانی ئێرانی کردبوو و بە وتەی نوێنەری حکومەتی هەرێم بۆ ڕێککەوت بوون  لەسەر هەناردەکردنی نەوت و غازی هەرێم لە رێگای ئێرانەوە.

جگە لە پرسی نەوت و وزە لە ئیستادا پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە بارەگای سەرەکیان لەناو هەرێمدایە لەگەڵ سوپای پاسداراندا لە شەڕدایە و لە پێکدادانەکانی ئەم دواییەدا ژمارەیەک کوژرا و شەهید لە هەردوولا هەبوون.



PM:06:15:04/07/2016