چاودێری بازرگانی بەدواداچوون بۆ تیشێرتێك دەكات
پاش ئەوەی دەنگۆی ئەو بڵاوبووەوە كە تیشێرێك لە شاری سلێمانی بڵاوكراوەتەو كە بەئینگلیزی لەسەر نوسراوە "خوشك بۆ فرۆشتن" بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی رایدەگەیەنێت بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەكەن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی رایگەیاند لەبازارەكانی سلێمانی تیشێرێك بڵاوكراوەتەوە كە لێی نوسراوە (SISTER FOR SALE, ALL RESONABLE OFFER ACCEPED)، واتە خوشك بۆ فرۆشتن، هەموو ئۆفەرێكی گونجاو قبوڵە".
لەمبارەیەوە سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی تایبەت بە سپی راگەیاند: "ئێمەش پێیان وتووین، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەوام نەبووە نەماتوانیوە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بكەین".
وتیشی "پاش كردنەوەی دەوامو تەواوبوونی پشووی جەژنی رەمەزان، تیمەكانمان بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە رەوانەی بازاڕ دەكەین".
PM:05:45:09/07/2016