حیزبێک دەچێتە ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە

حیزبی ئایندەی کوردستان دەچێتە ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوەو چاوەڕێی قادر عەزیز سکرتێری حیزبەکەیان دەکەن تا لەدەرەوەی وڵات بگەڕێتەوەو پرۆسەی یەکگرتنەوەکە ئەنجام بدەن.  

نەسروڵڵا سورچی بەرپرسی مەكتەبی سیاسی حزبی ئایندەی كوردستان رایگەیاند " وەك حزبی ئایندەی كوردستان بڕیارەمانداوە كە لەنێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا درێژە بەخەباتی خۆمان بدەین و خزمەت بە میلـلەتەكەمان بكەین، وتیشی، ئەم پڕۆژەی یەكگرتنە دەمێكە هەیە".

سەبارەت بە دواكەوتنی ئەو پڕۆژەیەش، سورچی ئاشكراشیكرد، چەند بارودۆخێكی نالەبارو نەخوازراو لە كوردستان روویداو پڕۆژەكە دواكەوت تەگەرەی تێكەوت و ئەوەش هۆكاربوو دواكەوتنی بەئەنجام گەیاندنی پرۆژەكە.

ئاماژەی بەوەشدا كە دوای رێككەوتنە سیاسییەكەی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی و بزووتنەوەی گۆڕان، زەمینەكە زیاتر لەباربوو بۆ بەئەنجام گەیاندنی یەكگرتنی یەكێتی و ئایندە .




PM:10:34:09/07/2016